یەپەگە 60 كیلۆمەتری ماوە بگاتە پایتەختی داعش

یەكینەكانی پاراستنی گەل لە شاری رەقە نزیك بوونەوتەوە‌و كەمتر لە 60 كیلۆمەتریان ماوە تا پایتەختی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش بگرن.

وتەبێژێكی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە بنكەیەكی داعشیان گەمارۆداوە‌و گەیشتونەتە نزیكی شاری عەین عیسا لە باكوری شاری رەقە، ناوەندی پارێزگای رەقە.

بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز، یەكینەكانی پاراستنی گەل بە پشتیوانی هێرشی ئاسمانی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا‌و گروپێكی بچوكی چەكدارانی سوریا بەرەو شاری رەقە پێشڕەوی دەكەن‌و كەمتر لە 60 كیلۆمەتریان ماوە بۆ گرتنی ئەو شارە.



PM:02:28:23/06/2015