سەرکردەی دیاری یەکگرتووی ئیسلامی لەبادینان‌و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتو، دیندار دۆسکی دەستی لەکارکێشایەوەو ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌شی به میدیاکانی پارتی راگه‌یاند.
د.دیندار دۆسكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سایسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دایه ده‌ست سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان. د.دیندار دۆسكی به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندوە "ئه‌مرۆ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م دایه ده‌ست سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان".
هەر دوێنێ، سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە بادینان، بەشداریی فراکسیۆنی یەکگرتویان لەکۆبونەوەکەی پەرلەمان رەخنەکرد‌و پێیان وابو کە ئەوە بۆچونی سەرکردایەتی ئەو حیزبە نەبوە.
دیندار دۆسکی یه‌کێکه له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی.