پارتی دەیەوێت تا کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان ماوەی بارزانی درێژبکرێتەوە

پارتی دەستدەکات بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی ( یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و گۆڕان ) و یەکێک لە پرۆژەکانیان  "درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێمە تا تەوابوونی ئەم خولەی پەرلەمان". ( واتە تا مانگی ٩ ساڵی ٢٠١٧).

رۆژنامەی رووداوی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی ٦/٢٥ بە سەرۆکایەتی بارزانی کۆبوونەتەوەو بڕیاریان داوە وەفدێکی دانوستانکاری لە هەریەک لە ( نێچیرڤان بارزانی  جێگری سەرۆکی پارتی و فازل میرانی سکرتێر و مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ). ( ئەمە یەکەمجارە مەسرور بارزانی لەم جۆرە وەفدانەدا بەشداری دەکات ).

بەپێی هەواڵەکەی رووداو کە لەزاری ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیەوە بڵاوکراوەتەوە، چیتر پارتی بەو شێوەیەی پێش ٦/٢٣ مامەڵە لەگەڵ گۆڕان ناکات، ( واتە هەڵوێستی پارتی بەرامبەر گۆڕان لەدوای کۆبوونەوەکەی پەرلەمانەوە گۆڕدراوە ).

  



AM:10:37:29/06/2015