سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوێنێ پێش پەیامەکەی بارزانی هەموو فراکسیۆنەکانی بانگێشتی ئێوارەخوانێکی بەربانگ کرد، بەڵام فراکسیۆنی پارتی رەتیکردەوە، ئەمرۆش دوای وتارەکەی بارزانی جارێکی دیکە بانگێشتی کردنەوە، ئەمجارەش بەهەمان شێوە فراکسیۆنی پارتی ئامادەنەبوون بەشداری بکەن‌و رەتیانکردەوە.
دوێنێ شەو 6/29، بارزانی لەپەیامێکیدا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم، سەرباری رەخنەکانی لەکۆبونەوەکەی 6/23 ی پەرلەمان داوای لەپارتەکەی‌و لەهەموو حیزبەکانی تر کرد کە سازان بکەن‌و لەو وتارە کورتەدا نۆ جار وشەی سازانی بەکارهێنا، بەڵام فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان دوای تێپەڕبونی کەمتر لە 24 کاتژمێر جارێکی تر ئێوارەخوانێکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیان رەتکردەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی سپی سه‌رۆکی په‌رله‌مان د. یوسف محه‌مه‌د سادق ئه‌مشه‌و داوه‌تی هه‌موو فراکسیۆنه‌کانی بۆ ئێواره خوانێکی به‌ربانگ کردووه، به‌ڵام فراکسیۆنی پارتی وه‌ک دوێنێ ره‌تیان کرده‌وه به‌شداربن.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه، سەرۆکی پەرلەمان چیتر چاوەڕێی پارتی ناکات بۆ ئەو ئێوارە خوانە‌و بەربانگی ئەم ئێوارەیە بەبەشداری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تر بەرێوە دەچێت.