بەپەلە.."لەترسی خۆپیشاندان پۆلیسی سلێمانی كەوتە حاڵەتی ئامادەباشیییەوە"

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك پۆلیسی ناوشاری سلێمانی بۆ ئەگەری روودانی هەر رووداوێكی نەخوزراو كەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەیاند: پاش ئەوەی دوێنێ‌و ئەمرۆ لە چەند پەیجێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بانگەوازی ئەوە كرا دژی دواكەوتنی موچە‌و كەمی خزمەتگوزاری خەڵك بێنە سەرشەقامەكان‌و خۆپیشاندان بكەن، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڕیاریدا تا هێزەكانیان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بن.

سەرچاوەیەكە وتیشی: بەڵام پاش چەند كاتژمێر‌و روونەدانی هیچ خۆپیشاندان‌و رووداوێكی نەخوازراو، كۆتایی بە ئامادەباشییەكە هێنرا.



PM:05:30:02/07/2015