كۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستی پێكرد
لەیەكەم دەستپێكی كۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم سەربارەت بە پرسی دەستور‌و سەرۆكی هەرێم، ئەمرۆ وەفدێكی پارتی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی‌دا كۆبوونەوە.
له‌سه‌ره‌تایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی محه‌مه‌د فه‌رج ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد، بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه‌پێیان درابوو، هه‌روه‌ها بڕیاره له‌كۆووبنه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌كه‌ی پارتی له‌باره‌ی پرسه‌كانی ده‌ستوور و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كگرتوو تاوتوێبكرێن.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتوون له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی و هه‌ریه‌ك له، فازڵ میرانی، د.رۆژ نوری شاوه‌یس، ئازاد به‌رواری و له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و محه‌مه‌د ره‌ئوف و خه‌لیل ئیبراهیم و هیوا میرزا سابیر و سه‌میر سه‌لیم و فه‌رهاد مه‌لا ساڵح و رێبوار سه‌ید گوڵ ئاماده‌بوون.
بڕیاریشه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدی پارتی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وه‌فدی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ بكات و بڕیاری كۆبوونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌كه بدرێت و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه دیاریبكرێت.
PM:02:12:04/07/2015