ئەو بەڵگەنامەیەی ئەنجومەنی دادوەریی کەهەوڵی زیادکردنی موچەی خۆیان دەدەن

هەچەندە وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری دەڵێت" مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری زیاد نەکراوە، بەڵکو کەمکراوەتەوە"، بەڵام بەپێی کۆنووسی ئەنجوومەنی دادوەری لەدوا خاڵی کۆبوونەوەکەدا هاتووە" کاربکرێت لەسەر چاککردنی مووچەو دەرماڵەی دادوەرانی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان، تاکو وەکو هاوشانەکانیانی لەبەغدای لێبکرێت".

بەپێی ئەو کۆنووسەی کە دەست سپی کەوتووە، لە کۆبوونەوەی ژمارە ٥١ لە رۆژی ٢٠١٥/٦/١٦ کە لەچوار خاڵ پێکهاتووە، خاڵی چواریان باس لەهاوشانی مووچەو دەرماڵەی دادوەرانی دادگای تەمیز دەکات لەگەڵ بەغدا. لەکاتێکدا ئەندامانی ئەنجوومەنی دادوەری کوردستان هەر ١٠ ئەندامەکەی جگە لە دوانیان هەموویان ئەندامی ئەنوجومەنی دادوەرین.

حاکم ئومێد محسن وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی بۆ SNN رایگەیاند:" لەچەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە کەموچەی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەریی و ئەندامانی داواکاری گشتی زیاد کراوە، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک موچەکانیان زیاد نەکراوە بەڵکو کەمکراوەتەوە".

رۆژی ٧/٢ ماڵپەڕی سپی میدیا لەمیانەی هەواڵێكیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەنجومەنی دادوەری کە مووچەکیان ٩ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینارە، دەیانەوێت بەرزیبکنەوەو هاوتای مووچەو دەرماڵەی بەغدای بەکەن کە ١٣ ملیۆن دینارە.
دەقی کۆنووسەکە..



PM:05:40:04/07/2015