رۆیته‌ر: داعش شاری ( عەین عیسا )ی رۆژئاوای گرتەوە
چەكدارانی داعش لە سوریا هێرشیان كردەسەر شاری عەین عسیا‌و بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا ئەو شارە كەوتووتە دەست ئەو گروپە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، شەڕڤانانی كورد لەسوریا كە ماوەیەك لەوەپێش شاری عەین عیسایان لەدەست چەكدارانی داعش رزگار كردبوو، ئەمرۆ كۆنترۆڵی ئەم شارەیان لەدەستدا.
روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریش نه‌واڵه‌که‌ی پشتراستکرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که چه‌کدارانی داعش توانیویانه ( عه‌ین حیسا ) کۆنترۆڵبکه‌ن.
هاوكات وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕێدور خه‌لیل ئەمرۆ رایگەیاند كە چەكدارانی داعش هێرشێکی به‌رفراوانیان له سه‌ر ڕێگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و گونده‌کانی شه‌رکراک و ئه‌لکه‌نته‌ر تا عه‌ین عیسا ده‌ستپێکردوه و له ئێستادا له ناو شارۆچکه‌ی عه‌ین عیسا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
شەڕڤانانی كورد رۆژی 22ی مانگی رابردوو پاش ئازاد كردنی گردەسپی، شاری عەین عیسایان لە باكوری شاری رەقە ئازاد كرد.
PM:04:59:06/07/2015