داعش وێنەی پێشمەرگە دیلەکەی شەڕەکەی کەرکوک بلآو کردەوە

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش وێنەی ئەو پێشمەرگە دیلە بلآودەکاتەوە کە ئەمڕۆ لەهێرشی داعشدا بۆ سەر باشوری کەرکوک بەدیل گیرا.

شەوی رابردوو کاتژمێر ١٢ ی شەو چەکدارانی داعش بە درێژیی ٢٠ کم هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باشوری کەرکوک، لەو هێرشەدا تەنها لە گوندی (مرە ) هەندێک پێشڕەویان کرد، بەلآم دواتر شکان و نزیکەی ١٠٠ چەکداریان لێ کوژرا.

لەو شەڕەدا بەپێی راگەیاندنەکانی هێزی پێشمەرگە ٦ پێشمەرگە شەهیدبوون و ١٩ بریندار، پێشمەرگەیەکیش بێ سەروشوێن بوو، ولایەتی کەرکوکی داعش ئەمشەو بلآویکردەوە کە ئەو پێشمەرگەیە دیلە لای ئەوانەو وێنەیەکیشیان بلآوکردۆتەوە.

 

AM:12:03:07/07/2015