وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم هاته ده‌نگ و ئه‌وان پێیانوایه ده‌بێت ئه‌و پرسه له رێگای دیموکراسیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی NRT له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا رایگەیاند: پێویسته پرسی سه‌رۆكایه‌تی هەرێم له ڕێگه‌ی هاوڵاتیان و په‌رله‌مانی کوردستانەوە یه‌كلایبكرێته‌وه.
وه‌زاراتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌و که‌ناڵه‌شی راگه‌یاندووه: پێویستە پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بە ڕێگەی دیموکراسی چارەسەر بکرێت و ئه‌مەریكا پشتیوانی لە پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كات له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته پرسێكی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە و ئه‌مەریكا خوازیاره ئه‌و بابه‌ته به‌رێكاره دیموكراسیه‌كاندا تێبپه‌ڕێنرێت.