145 چەكداری داعش لە موسڵ ژەهراوی بوون

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایدەكات 145 چەكداری داعش لە ئێوارە بەربانگێكدا ژەهراوی دەبن‌و لەئەنجامدا 45 كەسیان دەكوژرێن.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی موسڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سۆمریە نیوزی راگەیاند لەئێوارە بەربانگێكدا 145 چەكداری داعش ژەهراوی دەبن‌و پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە 45 كەسیان دەمرن.

مەموزینی وتی: تا ئێستا هۆكاری ئەم ژەهراوی بوونە دیار نیە، بەڵام پێدەچێت ئەمە هەوڵێك بێت بۆ تۆڵەسەندنەوە لە تاوانەكانی داعش كە لەشاری موسڵ ئەنجامیان داوە.




PM:02:37:07/07/2015