بەپەلە: شەڕڤانان عەین عیسایان پاککردەوە

شەڕڤانانی یەپەگە رایانگەیاند: ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوانی داعشیان تێکشکاندووەو شاری عەین عیسایان بەتەواوی لە چەکدارانی داعش پاککردۆتەوە.

لە بەیانێکدا یەپەگە باس لەوە دەکەن شەڕڤانانی یەپەگە بەرگرییەکی مێژوویان کرد بەرامبەر ئەو هێرشانەی لە دوێنیەوە چەکدارانی داعش بەدرێژایی باشوری کوبانێ تا شاری حەسەکە کردوویانە و شەڕڤانان تێکڕای ئەو هێرشانەیان  تێشکاندووە، هاوکات جگە لە ئازادکردنی چەندان گوند، شاری عەین عیساشیان لە چەکدارانی داعش بەتەواوی پاککردەوە.

یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەڕڤانان بەمە کۆتاییان بەو هێرشە بەرفراوانەی داعش هێنا کە ماوەیەکە هێزی بۆ کۆدەکەنەوە.
دوو رۆژ لەمەبەر رووانگەی مافی مرۆڤی سوری بڵاویکردەوە کە لە هێرشێکی کتوپردا داعش شاری عەین عیسای کۆنترۆڵکردەوە. ئەو شارە ٥٠ کم دوورە لە پایتەختی داعش، شاری رەقەوە.



PM:06:12:08/07/2015