عەلی حەمە ساڵح لەبری نەوشیروان مستەفا وەک لایەنە ئیسلامییەکان بیردەکاتەوە

پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح بەناوی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە قسە دەکات و دەڵێت: دەبێت ئاین سەرچاوەی سەرەکی ئاسا دانان بێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھیچ یاسایەک دەرنەچێت دژی سەوابتی ئیسلام بێت، تاوەکو ئێستاش ھیچ گۆڕانێک بەسەر دیدگای گۆڕان بۆ ئەم پرسە دروست نەبووە. 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک، نوسیویەتی: ھەمووان لەیادیانە گۆڕان لە زمانی کاک نەوشیروانەوەو لەسەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان، وتی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھیچ یاسایەک دەرنەچێت دژی سەوابتی ئیسلام بێت، تاوەکو ئێستاش ھیچ گۆڕانێک بەسەر دیدگای گۆڕان بۆ ئەم پرسە دروست نەبووە.

عەلی حەمە ساڵح لەسەر پێگەی ئاینی ئیسلام لە دەستوردا دەڵێت: پێموایە، دەبێت ئەمە لە دەستوردا روون بێت کە ئاینی ئیسلام سەرچاوەیەکی سەرەکی یاسادانانە، لەھەمان کاتدا بەڕوونی بگوترێت نابێت ھیچ یاسایەک دژی نەگوڕەکانی ئیسلام دەربچێت، ھەروەھا نابێت دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی ھیچ یاسایەک دەربچێت.

ئەم بۆچوونەی ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدایە کە لەنێو گۆڕاندا چەندین کەسی لیبراڵ و چەپ و دیموکراتی تیایە.




PM:11:09:09/07/2015