عەبادی داوایەکی هەیە لە هەرێمی کوردستان

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هەرێمی کوردستان دەکات لە سەر کێشەی نەوت و بودجەی هەرێم لە رێگای گفتوگۆوە کێشەکە چارەسەر بکرێت.

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیا عێراقی راگەیاند : لە رێگای گفتگۆوە هەولێ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێم بدرێت.
حەدیسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت خۆ دووربگیرێت لە خۆ سەپاندن.

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە رێککەوتنی نێوان هەردوولا بۆتە یاساو چۆتە نێو یاسای بودجەی ٢٠١٥ەوە.

مانگی حوزەیران هەرێمی کوردستان خۆی سەربەخۆ نەوتی فرۆشت و بڕێکی کەمی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق کرد.



AM:10:37:10/07/2015