دوای ئەوەی پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند " جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێندەی ٣٨ ئەندام پەرلەمانەکە چەکی بۆ کڕدراوە، جەعفەر ئیمنکی وەڵامم دەداتەوەو دەڵێت : ئەو چەکانە پێشکەش بەو هێزە خۆبەخشەکراوە کە لەبەرەکانی شەڕن.
جەعفەر ئیمنکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەروونکردنەوەیەکدا دەڵێت: له‌دوو زه‌مه‌نی جیاوازن و پێمان سه‌یره ئه‌و به‌رێزه به‌پێی چ پێوه‌رێك ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی به‌یه‌كه‌وه لكاندوه، به‌ڵام بۆ رای گشتی روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا پرسی كڕینی چه‌ك و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و كاته سه‌ری هه‌ڵدا كه مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستانی داعش گه‌یشته ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ هێرش بكه‌نه سه‌ر خاكی كوردستان.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
بۆ په‌رله‌مانتار علی حه‌مه ساڵح و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه
له‌لێدوانێكی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌لایه‌ن هه‌ندێ ده‌زگای راگه‌یاندن وه‌ك مانشێت بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتوه (جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌قه‌د هه‌ر 38 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی چه‌كی بۆ كڕاوه له‌پاره‌ی په‌رله‌مان) ئه‌گه‌رچی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ بابه‌تی دابینكردنی چه‌ك بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دوو شتی جیا‌و له‌دوو زه‌مه‌نی جیاوازن و پێمان سه‌یره ئه‌و به‌رێزه به‌پێی چ پێوه‌رێك ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی به‌یه‌كه‌وه لكاندوه، به‌ڵام بۆ رای گشتی روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا پرسی كڕینی چه‌ك و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و كاته سه‌ری هه‌ڵدا كه مه‌ترسیه‌كانی تیرۆریستانی داعش گه‌یشته ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ هێرش بكه‌نه سه‌ر خاكی كوردستان و هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك ببه‌ن و خاكی كوردستان داگیربكه‌ن.
هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌رۆك و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان وه‌رگرت و هه‌ر به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش چه‌ك و پێداویستیه‌كان هاتنه كڕین بۆ ئه‌و ده‌سته‌یه.
ئه‌و بڕه‌ی كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه وه‌رگیرا له‌كاتی سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانی بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه هه‌ندێ جاریش به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندی په‌رله‌مانی سه‌ردانی میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی كردوه‌و ئه‌و چه‌كانه له‌به‌رده‌ست بووه دواتر پێشكه‌ش به‌و هێزه خۆبه‌خشانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه كه وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیی له به‌ره‌كانی به‌رگری كردن له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی و كه‌رامه‌ت و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوون و ههموولاش باش ده‌زانن كه بۆ ئه‌و كات دابینكردنی هه‌ر جۆره چه‌كێك بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری چه‌نده پێویست و كارێكی چه‌نده پیرۆز بوو.
نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان