لەباکوری کوردستان خۆپیشاندان دەستی پێکرد

لە شارەکانی باکورو لە پێشیشیانەوە گەورە شاری ئامەد گەنجان رژانە سەر شەقامەکان بەرامبەر و دەستیانکرد بە خۆپیشاندان دژی تەقینەوەکەی پڕسۆس.

بەرامبەر ئەو تەقینەوەیەی کە ئەمرۆ لەناو ژمارەیەک گەنجی رێکخراوێکی کەلتووری لەشاری پڕسۆس ئەنجامدراو ٣٥ گەنج بوونە قوربانی و زیاتر لە ١٠٠ ی تر برینداربوون، لە ژمارەیەک شارو شارۆچکەی باکوری کوردستان خۆپیشاندان دەستی پێکردوو چەندین شەقامی گشتی کۆنترۆڵکران.

گەورە شاری ئامەد یەکێکە لەو شارانەی تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامەو خۆپیشاندەران ئاگر لەسەر شەقامەکان دەکەنەوەو هەندێک لە خۆپیشاندەرانیش بەچەکەوە دەبینرێن.

هەر ئەمڕۆ ٧/٢٠ دوای رووداوەکە گەریلاکانی پەکەکە لە هێرشێکیاندا بۆ سەر بنکەیەکی سووپای تورکیا لە شاری " کومەر " ئەفسەرێک کوژراو  دووانی تر بریندار بوون.

هەرچەندە سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان تەقینەوەکەی مەحکوم کرد، بەلآم بەبۆچوونی چاودێران پێناچێت هەروا شەقامی شارەکانی باکوور هەروا زوو کپبێتەوە.  



AM:12:43:21/07/2015