سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەنوسینێکیدا داوا لەسەرۆکی پەرلەمان دەکات کە یاسایی پیرۆزیە ئاینیەکان خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت تا کەسانی وەک فاروق رەفیق نەتوانن بەو شێوەیە قسە بکەن.
شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان له نوسینێکیدا کە لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک به ناوی (سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ســت به‌به‌رپرسیـاری بکه ..!) بڵاویکردۆتەوە باس له‌وه ده‌کات که پڕۆژه یاسایه‌ک به‌ناوی ڕێز گرتن له پیرۆزیه‌کانی ئیسلام و ئایینه‌کانی تر له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆکراوه، که‌تیایدا ڕێز له‌هه‌مو پیرۆزییه ئاینیه‌کان به‌بنه‌ما گیراوه و هه‌رکه‌سێکیش ئه‌م یاسایه بشکێنێت سزای بۆدیاری کراوه، به‌ڵام تائیستا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ نه‌کراوه‌و داوا دەکات کە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
شوان قه‌ڵادزه‌یی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئه‌گه‌ر ئەو پرۆژە یاسایه په‌سه‌ند بکرایه که‌سێکی وه‌ک فاروق ره‌فیق و ئه‌وکه‌ناڵانه‌ش که‌به‌ڕاست و چه‌پ په‌لاماری ئیسلام ده‌ده‌ن به‌یاسا هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرا.
ئەو پەرلەمانتارەی بزوتنەوە دەشنوسێت " پیمان بڵین له‌کوێی دونیادا نه‌صسه دانراوه خاتونان به‌جل و به‌رگی ناشایسته ی ته‌واو به‌بازاره‌کاندا بسورێنرینه‌وه ،ئایائه‌وه ئازادییه یاخود گه‌نده‌لکردنی کۆمه‌لگاو دابه‌زاندنی شکۆمه‌ندیه‌کانییه‌تی،ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دژایه‌تی کردنی شێخ محمودو کاکه احمدی شیخ و ته‌واوی سلیمانی و بنه‌ماله‌کانییه‌تی".