٥٠٠٠ کەس بەرووتی پێشوازی لە ئۆباما دەکەن

وا بڕیارە ٥٠٠٠ کەس لە ژن و پیاو بەرووتی پێشوازی لە سەرۆکی ئەمەریکا ئۆباما بکەن وەک ناڕەزایی دەربڕینێک بەرامبەر یاسای هاورەگەزی کە بەم دوایە لە ئەمەریکا پەسەند کرا.

وا بڕیارە ئەمرۆ و سبەی کە ئۆباما سەردانی کینیا دەکات یەکێک لە حیزبەکانی ئەو وڵاتە ٥٠٠٠ کەس بەرووتی بهێنێتە پێشوازی ئۆباما، وەک ئەو حیزبە ئاماژەی بۆ دەکات جگە لەناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هەڵوێستی ئۆباما کە پێشوازیکرد لەو بڕیارە کرد، هاوکات بۆ ئەوەی ئۆباما بزانێت کە جەستەی پیاوو ئافرەت لەیەک جیاوازن.

داداگای باڵای ئەمەریکا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بڕیاری دا بە یاسای ژیانی هارەگەزی و ئۆباماش پێشوازی لێکرد.
هاوڕەگەزی لە وڵاتی کینیا قەدەغەیەو بەپێی یاسا ئەو کەسەی ئەو " تاوانەی " بەسەردا ساغبێتەوە تا ١٤ ساڵ زیندانیکردن حوکم دەدرێت.



PM:12:03:22/07/2015