بۆ جاری دووەم هێرش كرایە سەر پۆلیسی توركیا

ئەمرۆ پێنجشەممە لەشاری ئامەد هێرش كرایەسەر هێزەكانی پۆلیسی توركیا كە لەئەنجامدا پۆلیسێك كوژرا‌و ئەفسەرێكی پۆلیسیش برینداربوو.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە ئەمرۆ پێنجشەممە لەشاری ئامەد ژمارەیەك چەكدار تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆ دەكەن كە بەهۆیەوە پۆلیسێك كوژراوە‌و ئەفسەرێكیش برینداربووە.

رۆژی رابردووش دوو پۆلیسی تورك لە شاری جیلان پینار لەباكوری كوردستان كوژران كە دواتر پارتی كرێكارانی كورستان (پەكەكە) كوشتنی ئەو دوو پۆلیسەی گرتە ئەستۆ.



PM:04:57:23/07/2015