رۆحانی: ئێران نەبوایە هەولێر دەكەوتە دەست تیرۆریستان

سەرۆك كۆماری ئێران جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەگەر هێزەكانی ئێران نەبوایەتن هەولێر‌و بەغدا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە داگیر دەكرا.

حەسەن رۆحانی ئەمرۆ بەسەردانێك گەیشتە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان‌و لەوتەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد كە ئێران ئاسایشی سنە‌و سلێمانی‌و هەولێر‌و دهۆك‌و هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەیەك جیاناكاتەوە‌و هەمووی بە ئاسایشی وڵاتەكەی خۆی دەزانێت.

وتیشی: لەكاتی هێرشی داعش ئەگەر ئێران نەبوایە هەولێر‌و بەغدا لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵ دەكرا.

پێشتریش چەندین جار بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوەدابوو كە ئەوان هەولێریان لەدەست داعش رزگار كردوە.



PM:02:25:26/07/2015