ئه‌مڕۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان به‌به‌شداری سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم سازکرد، پارتی ده‌ڵێن: بێ ئه‌نجام بوو.
وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ" کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كه له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بوو، نه‌گه‌یشتین به‌ڕێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كه بێ‌ئاكام بوو".
وتەبێژی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (محەمەدعەلی یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆ بوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بێئەنجام بوو."
(محەمەدعەلی یاسین) وتیشی، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکانی ھەموارکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بکەن و ئێمەش داوا دەکەین پێویستە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم بە سازان یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە نەگەیشتینە ھیچ ڕێککەوتنێک.