پارتی لەو بەیاننامەیەی مەکتەبی سیاسی‌دا کە ئەمشەو دەریکرد، داوا دەکات بارزانی دابنرێتەوە، هەوڵی سازدان لەگەڵ لایەنەکان بدرێت، ئەگەر رێکنەکەوتین لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک لەخەڵکەوە، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ رای خەڵک.
دەقی بەیانەکە
پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ''به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ سازانی نیشتمانی خواست و بژارده‌ی سه‌ره‌كیمانه''، پارتی له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''بژارده‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌سه‌ندی زانیوه و ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ی گفتوگۆكردنه''، پێداگرییشه له‌وه‌ی كه، ئه‌گه‌ر به لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه سازان، ئه‌وا ''ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و، له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه.''
كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژووییدایه و، بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و، گۆڕانكارییه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، پێویستی به كۆده‌نگیی نیشتمانی و یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسسیه‌كانی هه‌یه.
خواست و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت كه، پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ هێنانه‌دیی ئارمانج و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان له چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی‌دا به‌رپرسانه و كوردستانیانه، تۆكمه بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمڕانی له كوردستاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م دیدگایانه بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ سازانی نیشتمانی خواست و بژارده‌ی سه‌ره‌كیمانه، هه‌روه‌ك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا خستوومانه‌ته روو. به دیدی ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمان و ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌رده‌وامیی سه‌رۆك بارزانی له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانیدا تا خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به پێویست ده‌زانین و، له چوارچێوه‌ی سازانی نیشتمانیدا به‌رجه‌سته‌كردنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌م پرسه‌ش ئه‌رك و لێپرسراوێتیی هه‌موومانه.
دووه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان، بژارده‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌سه‌ندی زانیوه و ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ی گفتوگۆكردنه سه‌باره‌ت به دووباره رێكخستنه‌وه‌وی یاسایی و ده‌ستووریی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌خوازین به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت؛ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو، پێمان وایه، ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و، له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسیارێتی، كه له هه‌ر شوێنێك ده‌سته‌ڵات هه‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌یه و، بوونی هاوسه‌نگی و دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان له‌نێوان دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كاندا به گرینگ ده‌زانین كه له پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و یاسا سرووشت ده‌ستوورییه‌كاندا دووباره رێك بخرێته‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی حوكمڕانییه‌كی دامه‌زراوه‌یی به‌رپرسه كه خواست و پێداویستیه‌كانی به‌دی بێنێت و، سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و، له‌و پێناوه‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو توانایه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی، وه‌ك رابردوو له ئێستا و ئاینده‌شدا پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
27/7/2015