سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی دەرکرد
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا رۆژی چوارشەممە 29-7-2015 لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بەڵام فراکسیۆنی پارتی رەتیدەکەنەوە کە بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی كه له فراكسیۆنی پارتییه داوای كردوه چه‌ند ڕۆژێك كاتی پێبدرێت تاوه‌كو داوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندوه، پێویسته لیژنه‌ی یاسایی به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و كۆببێته‌وه و ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئاماده بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت و داوای كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات.
بڕیارە سبەی چوارشەممە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆببێتەوە، بەڵام ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە لیژنەكە، بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.
PM:02:09:28/07/2015