نزیکه‌ی کاتژمێرێکه له بینایه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ولێر، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان بێ به‌شداری پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه‌کانی کرد.
لیژنه‌که له 11 که‌س پێکهاتووه، 6 ئه‌ندامیان له گۆڕان و یه‌کێتی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ پێکهاتووه، 5 ئه‌ندامه‌که‌ی تر له پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی پێکهاتووه.
سه‌رۆکی لیژنه‌که که‌پارتییه بایکۆتی کۆبوونه‌وکه‌ی کردووه‌و ئێستا له‌لایه‌ن جێگره‌که‌یه‌وه که گۆڕانه کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش د. یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات.
ئامانجی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ئاماده‌کردنی راپۆرته له‌سه‌ر یه‌کخستنی ئه‌و چوار پرۆژه‌یه‌ی 6/23 خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه بۆ کراو پارتی و هاوپه‌یمانه‌کانی باکۆتی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شیان کرد، دواتر خۆ ئاماده‌کردنه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان.