وەفدی توركیا‌و یەكێتی كۆبوونەوە

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌.

 بە پێی هەواڵێكی گەلی كوردستان له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانمان به‌تایبه‌تی كرد.

 وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زۆر به‌ راشكاوانه‌ داوای له‌ توركیا كرد كه‌ تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت.
بڕیارە وەفدەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا هەر ئەمرۆ چاوی بە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بكەوێت.



PM:01:37:30/07/2015