حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ٤٢ گرێبەستی نەوتیان ئیمزاکردووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٤٠ گرێ بەستیان ئیمزا کردووە.
ماڵپەڕی وشەی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان لە راپۆرتێکیدا لەسەر قسەی چەند بەرپرسێکی یەکێتی کە باس لەوە دەکەن یەکێتی ئاگای لە گرێبەستەکانی نەوت نییە، ئەو ماڵپەڕە بە کۆمەڵێک دۆکۆمێنت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ٤٢ گرێبەستە ٤٠ یان ئیمزای یەکێتی لەسەرە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە" ئیمزاكردنی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی نه‌وتی له كوردستاندا، به ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی بوو، له 17ی ته‌موزی 2002 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌ت/ئیداره‌ی سلێمانی/گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌ڵ ئینێرجی بۆ كاركردن له كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق ئیمزا كرد".
هەروەها لەو راپۆرتەدا هاتووە : له قۆناغی دوو ئیداره‌ییدا، یه‌كێتی گرێبه‌ستی له‌سه‌ر چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی تر كردووه، له‌ناویاندا هه‌ردوو گرێبه‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم/ئیداره‌ی سلێمانی/ بۆ كاركردن له كێڵگه‌كانی پولخانه و شاكه‌ل كه له 14ی كانوونی دووه‌می 2003 له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم/ئیداره‌ی سلێمانی/ ئیمزا كراون و دواتر له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی وه‌ك ره‌زامه‌ندی (ئیداره‌ی باكوری عێراق) په‌سند كراونه‌ته‌وه.
لە حکومەتی هاوبەشیشدا وەک ئەو ماڵپەرە باسی دەکات " دوای پێكهێنانی كابینه‌ی پێنجه‌م و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، له 22ی شوباتی 2006 په‌رله‌مانی كوردستان ناوی هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و عومه‌ر فه‌تاح بۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌سند كرد، به‌ڵام دوای نزیكه‌ی 3 مانگ له‌و رێككه‌وته و له 4ی ئایاری 2006دا، عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌ناوی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم/ئیداره‌ی سلێمانی/ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "وێستێرن زاگرۆس" بۆ كاركردن له كێڵگه‌ی كورده‌میر ئیمزا كردووه".
ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن له‌و قۆناغه‌دا، پارتی له ئیداره‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌سه‌ر ته‌نیا دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی كردووه، كه كێڵگه‌كانی ئه‌ربیل و تاوكێ ده‌گرێته‌وه و له 25ی حوزه‌یرانی 2004 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت/ئیداره‌ی هه‌ولێر/ ئیمزای كردوون.
وشە دەڵێت: حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2007 گرێبه‌ستی له‌سه‌ر 14 كێڵگه‌ی نه‌وتی كردووه كه كێڵگه‌كانی (ئه‌ین سفنی، ئاكرێ-بجیل، ئه‌ترووش، بازیان، هه‌ولێر، مه‌لا ئۆمه‌ر، میران، سه‌رسه‌نگ، رۆڤی، شێخان، باكوری سه‌نگاو، شۆڕش، سه‌رتا و سندی ئامێدی) ده‌گرێته‌وه، له ساڵه‌كانی 2008 و 2009دا، 12 كێڵگه‌ی نه‌وتی گرێبه‌ستیان له‌سه‌ر كراوه، كه كێڵگه‌كانی (به‌رده‌ڕه‌ش، دهۆك، قه‌ره‌داخ، قوشته‌په، تۆپخانه، باشووری سه‌نگاو، عه‌ربه‌ت، چیاسورخ، به‌رانان، به‌ربه‌هر، تازه و شێخ ئادی) ده‌گرێته‌وه.
دواتر : پاش هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مان له2009دا كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی پێك هات.
د. به‌رهه‌م ساڵح له ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌كه‌یدا، لانی كه‌م ئیمزای له‌سه‌ر 9 كێڵگه‌ی نوێی نه‌وتی كردووه، له‌ناویاندا كێڵگه‌كانی، "سولێڤانا، دینارته، ناوه‌ندی دهۆك، هه‌ریر، پیره‌مه‌گروون، سه‌فین، قه‌ڵادزێ، شه‌كرۆك و گه‌رمیان).
هەروەها هاتووە: ه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی تێكڕای ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی له قۆناغی دوو ئیداره‌یی و له قۆناغی كابینه‌ی پێنجه‌م ئیمزا كرابوون، پاش پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه، دووباره له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ساڵح ئیمزا و په‌سند كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و گرێبه‌ستانه، گرێبه‌ستی كێڵگه‌كانی (ئه‌ین سفنی، ئاكرێ-بجیل، عه‌ربه‌ت، شێخ ئادی، ئه‌ترووش، به‌رانان، به‌رده‌ڕه‌ش، به‌ربه‌هر، بنه‌باوێ، چیاسوورخ، دهۆك، هه‌ولێر، كورده‌میر، مه‌لا ئۆمه‌ر، میران، پولخانه، قه‌ره‌داخ، سه‌رسه‌نگ، سه‌رتا، شاكه‌ل، شۆڕش، سندی ئامێدی، ته‌قته‌ق، تاوكێ و تۆپخانه) ده‌گرێته‌وه.
ئەو ماڵپەڕە ژمارەیەک دۆکۆمێنت بڵاودەکاتەوە کە هەموویان ئیمزای بەرپرسانی یەکێتیان لەسەرە.