گۆڕان: پارتی بەهەڵدانەوەی لاپەڕەكانی رابردوو قازانج ناكات

د. شێركۆ محەمەد ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: بەهەڵدانەوەی لاپەرەکانی ڕابوردو ، دڵنیام پارتی هیچ قازانج ناکات ، چونکە چ لە رابوردو و چ ئێستاش ، تایبەت ، بە ناوخۆی هەرێم و پارچەکانی تریش ، کەس بەغیلی ، بە وەزعی پارتی نابات ، لە تۆمار و کارەکانییدا ، کە چۆن بوە و خزمەتی کێی کردوە ؟

د. شێركۆ محەمەد ئەمین لەوتارێكدا بەناوی (پارتی زاکیرە (یادگە)ی لاوازبوە ، یان توشی هیستریابوە) دەنوسێت: پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ نزیکبونەوە ، لە کۆتایی یارییەکە و تەواوبونی ویلایەتی بارزانی ، کە یاسا رێگەی پێ نادات ، ببێتەوە ، بەسەرۆک ، لەلایەکەوە یادگەیان لاوازبوە.

هەروەها دەنوسێت: "بە پۆستی سەرۆکی هەرێم هیچ ڕێکەوتن و سازانێک نەکراوە و پارتی بەڕونی کاتی پێکهێنانی کابینەی هەشتەم وتیان : ئەوە ، بابەتێکی ترەوە لەناو خەڵک هەڵبژاردنی بۆ کراوە ، بۆ یە ئەوان دەنگیان ، بە نوێنەری لیسیئ گۆران داوە ، بۆ سەرۆکی پەرلەمان ، ئێمەش دەنگمان ، بە نوێنەری پارتی ، بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت داوە ، ئەگەر ئەوەش نەبوایە ، ئەو دو بەڕێزەش ئێستا ، لەو دو پۆستەدا نەدەبون".

دەقی وتارەكە لێرە بخوێنەرەوە



PM:04:12:31/07/2015