مەلا بەختیار ناوەکانی لیژنەیەکی نێویان خۆیا‌ن‌و گۆڕان ئاشکرا دەکات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناو ئەو لیژنەیە ئاشکرا دەکات کە بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ گۆڕان دروستیان کردووە.

مە لابەختیار لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ كۆمەڵەی گزنگی كوردستان لە سلێمانی، وتی: "زیاتر لەساڵێكە یەكێتیی لەگەڵ گۆڕان، گفتوگۆمان هەیە‌و دەگەینە رێككەوتنی سیاسی". لەوبارەیەشەوە، زانیاری ئەوەیخستەڕوو، كە هەردوولا بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی رێككەوتنی سیاسیمان دیاریكردووەو وتیشی: لیژنەكەی یەكێتیی بریتین لەهەڤاڵان (حاكم قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵڵا و فەرید ئەسەسەرد)‌و لیژنەكەی گۆڕانیش بریتین لە بەڕێزان "عوسمانی حاجی مەحمود، محەمەد تۆفیق‌و عومەر سەید عەلی".

مەلا بەختیار ئومێدیشخواست كە بەزوترینكات گەڵاڵەنامەیەك ئامادەبكرێت‌و سەرەنجام پەیوەندی یەكێتیی‌و گۆڕان، بگاتە قۆناغێك، كە قۆناغی ململانێكانی رابردوو كە زیانی زۆری بەهەردوولا گەیاندووە، كۆتایی پێبهێنرێت‌و رێوشوێنی نوێ‌ بۆ پەیوەندی ناوكۆیی هەردوولا بدۆزرێتەوەو ئەركە هاوبەشەكان لەباری دیموكراسییەوە رابپەڕێنێت‌و ئەم دەستكەوتەش، ببێتە مایەی دەستكەوتێكی گەورە بۆ دیموكراسی‌و بۆ گۆڕانكاری.   

 هەرروەها لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی لەسەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا وتی: وتیشی: رووداوەكە، مایەی نیگەرانی قوڵی یەكێتییە، كە بۆتە مایەی شەهید بوونی (8) هاووڵاتی‌و (10) بریندار، كە (5) لەشەهیدەكان، ئەندامی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستانن، بەناوەكانی (كارۆخ حەمەد ئەمین، ساڵح رەسوڵ، هەیبەت رەسوڵ، قادر ئەبوبەكر، ئایشە ئەحمەد مستەفا)‌و بەتوندی ناڕەزایی سەبارەت بەو تاوانە دەردەبڕین. 



PM:04:52:01/08/2015