مۆڵگەكانی داعش لە رۆژئاوای دیجلە بۆردومان كرا
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ چەند كۆگایەك‌و كەرجەبێكی چەك‌و تەقەمەنی چەكدارانی داعش لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومان كران‌و خاپور كران.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی زێرەڤانی كاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێككه‌وتی 3-8-2015, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك به خه‌ستی بۆردومانی چه‌ند كۆگا و مه‌رجه‌بێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستانی داعشیان له به‌رزاییه‌كانی بادۆش, میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله كرد, كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریستانی داعش وێران كران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون, له ده‌ره‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا, تیرۆریستانی داعش زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هه‌بووه, به تایبه‌ت وێران بوونی چه‌ند كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له به‌رزاییه‌كانی بادۆش, كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له رووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه, تیرۆریستان لاواز بن.
PM:04:53:03/08/2015