لەتیفە قسەكردن و گۆرانی وتن لێ قەدەغە دەكرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی تونسی لەتیفە توشی كێشەیەكی تەندروستی دەبێت و بەهۆیەوە قسەكردن و گۆرانی وتنی لێقەدەغە دەكرێت.

لەتیفە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام ئاماژە بەوە دەكات كە بەهۆی هەوكردنی دەنگە ژێكانییەوە پزیشك بۆ ماوەی هەفتەیەك گۆرانی وتن و قەسەكردنی لێ قەدەغەن كردووە.

ئەو هونەرمەندەی وێنە كۆمەڵێك دەرمانیشی بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن پزیشكەوە بۆی نوسراوە وەك چارەسەرێك بۆ نەخۆشییەكەی.

لەلایەكی دیكەوە لەتیفە بەم زووانە نوێترین بەهرەمی خۆی بە ناوی (الغایب یروح) بڵاودەكاتەوە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەسەر شاشەی كەناڵە عەرەبییەكان پێشكەش بكرێت.



PM:05:27:03/08/2015