لیژنه‌ی یاسایی دوا مۆڵه‌ت ده‌داته لایه‌نه‌كان
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر راپۆرتی كۆتایی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دوا مۆڵه‌تی دایه لایه‌نه‌كان تابگه‌نه سازان.
ئه‌مڕۆ 3/8/2015 لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كرد، كه له 18 مادده پێكهاتووه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌شی لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوه‌وه.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسای كه له نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ پێكهاتبوو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد‌و رایانگه‌یاند وه‌ك لیژنه‌كه‌یان به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی كۆتایی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخستووه.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا گۆران ئازاد نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌لیژنه‌كه رایگه‌یاند: سبه‌ینێ دوا مۆڵه‌ته بۆ لایه‌نه‌كان، یان ده‌گه‌نه سازان یان راپۆرتی لیژنه‌كه‌مان ده‌ده‌ینه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
لای خۆشییه‌وه ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی نوێنه‌ری یه‌كگرتوو له‌لیژنه‌ی یاسایی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی راپۆرتی لیژنه‌كه‌وه هاوڕاین و باوه‌ڕمان به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه.
PM:06:05:03/08/2015