لەخۆپیشاندانەکەی سلێمانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر دەستگیرکران

‌فۆتۆ: خەندان
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک لە دژی درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتیی هەرێم و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەڕێوەچوو، کە دەستگیرکردنی چوار خۆپیشاندەری لێکەوتووەتەوە.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوانی مەدەنیی شاری سلێمانی لە دژی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێم و کەمیی خزمەتگوزارییەكانی کارەبا، ئاو، نەبوونی موچە و بەنزین خۆپیشاندانێکیان لەبەرەم سەرای سلێمانی سازدا.
هاوكات هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەرانیان لە بەردەكی سەرای سلێمانی دوورخستەوە‌و خۆپیشاندانەكە لە شەقامی پیرەمێرد بەردەوام بوو.
یەكێك لە خۆپیشاندەران بە سپی رایگەیاند كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیر كراون.



PM:06:19:03/08/2015