ڤانگال وازی لە ڕامۆس هێناو هەوڵی هێنانی پیپی دەدات



راپۆرتە رۆژنامەنووسیەکانی وڵاتی بەریتانیا بڵاویان کردۆتەوە یانەی مانچستریونایتد و ڕاهێنەری ئەو یانەیە لویس ڤانگال " بیر لە هێنانی پیپی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەنەوە دوای ئەوەی ڕامۆس بەتەواوی لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید  ڕێکەوتووە.


رۆژنامەی میترۆری بەریتانی بڵاوی کردەوە  راهێنەری هۆڵەندی و یانەی مانچستریونایتد" لویس ڤانگال دەیەوێت پیپی بەرگریکاری پۆرتوگالی بۆ یانەکەی بهێنێت، دوای ئەوەی لەسەر هێنانی ڕامۆس شکستی هێنا، رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پیپی لە هاوینی ٢٠١٦ بۆندەکەی لەگەڵ مەدرید کۆتایی دێت و تا ئیستا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادە نیە بۆندی ئەو بەرگریکارە نوێبکاتەوە و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش دەیەوێت لە هێڵی بەرگری پشت بەهەردوو دوانە ڕامۆس  وڤارانی فەرەنسی ببەستێت.

ئا/ شاهۆ فایق



PM:01:33:04/08/2015