یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی خۆی سەبارەت بە راپۆرتی لیژنە یاساییەكە ڕاگه‌یاند
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌واژۆكردنی ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ده‌كات ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوی داهاتوو دانانی واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
(ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"ئه‌مڕۆ واژۆی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی كرد، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و به‌مه‌ش پرسه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان‌و، هه‌نگاوی داهاتوو دانانی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكه له‌سه‌ر چوار پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌و لیژنه‌یه به‌مه‌به‌ستی سازان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك كات درایه‌وه به لایه‌نه‌كان، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك".
(ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له (١١) كه‌س پێكهاتووه، سه‌رۆك‌و چوار ئه‌ندامی سه‌ر به‌پارتی‌و هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی، شه‌ش ئه‌ندامیشی سه‌ر به‌فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامین.
PM:05:47:06/08/2015