پارتی‌و حیزبی شیوعی كۆبوونەوە
وه‌فدێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی كرد.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی پارتی بۆ لای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ڕێكه‌وتن ده‌رباره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كرد و تاوتوێی ئه‌و پرسه كرا.
سه‌باره‌ت به سازانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیش، كاوه محه‌مه‌د جێگری سكرتێری حزبی شیوعی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌و پرسه پرسێكی هه‌نوكه‌ییه‌و ئه‌گه‌ر سازان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
PM:02:15:11/08/2015