پرۆژەكەی د. بەرهەم پەسەندكرا.. وردەكاریی كۆبوونەوەی م.س یەكێتی
ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە پرۆژەكەی د. بەرهەم ساڵح بۆ پرسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
پاش كۆبوونەوەكە عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند "یەکێتی لەگەڵ سازانی نیشتیمانی و سیستەمی پەرلەمانییە، یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکە لە پەرلەمانەوە و هیچ لایەنێک بۆ چونی خۆی فەرز نەکات."
عیماد ئەحمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە پەرلەمان بەدەزگایەکی شەرعی دەزانین و پێمان باشە پەرلەمان چالاک بکرێت."
وتیشی "ئێمە دژی دوو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆین، کەس قازانج لە شەڕ ناکات".
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هەروەها به كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوكی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستاندا پرۆژكه‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح په‌سه‌ندكرا، كه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردبوو.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه.
PM:02:53:11/08/2015