رووداوێكی هاتوچۆ 33 كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی پێكدادانێكی پاسێكی نەفەرهەڵگر‌و لۆرییەك لەسەر رێگای سەقز - دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی كوردستان 22 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و زیاتر لە 10 كەسیش برینداربوون.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاگرۆسپۆست رووداوەكە لە نزیك گوندی "جونیان" لەسەر رێگەی سەقز - دیواندەرە روویداوە‌و هۆكاری رووداوەكەش خەوتنی شۆفێری پاسەكە بووە.



PM:02:27:16/08/2015