پەرلەمانتاری یەکگرتوو بەهزاد زێباری ئیمزای هاوڕێکانی و پەرلەمانتارانی تر لەسەر راپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان بە یاری وەسف دەکات.
بەھزاد زێباری، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: تەنها یەک دوو پەرلەمانتاری ئێمە بیرەوەر (یاداشت)ـی فراکسیۆنەکانیان لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی ئیمزا کردووە، بەڵام بە ڕای من ئەو بیرەوەرە ھیچ گرنگ نییە و هەر وەکو یارییەکە و ئەملاوئەولای پێ دەکرێت.
بەھزاد زێباری دەڵێت: هێشتا یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمانی کوردستاندا خۆی یەکلایی نەکردووهتەوە و، کەینێ کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرا، ئەوکات سەرکردایەتییەکەمان کۆ دەبێتەوە و ھەڵوێستی خۆمان دیاری دەکەین.
(بەھزاد زێباری) وتیشی، ئەو یاداشتهی پەرلەمانتارن بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان پێشکەیشیان کردووە تهنیا یهك دوو پهرلهمانتاری ئیمه ئیمزایان كردووه و ھیچ گرنگییەکی نییە و تەنیا دەستیدەستیکردنە و، وەکو یارییەکە، ئەگەرنا سەرۆکی پەرلەمان خۆی دەسەڵاتی ھەیە وادەی کۆبوونەوەکە دیاری بکات چ پێویست بە یاداشت دەکات، بەڵام ئەمە جێگەی پرسیارە کە ڕەنگە بۆ ئەوە بێت سازان بکرێت.
ئەوپەرلەمانتارەی یەکگرتووی ئیسلامی ڕوونیشی کردەوە، پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئیجابیه و وای کرد کە لە سلێمانی ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆ ببنەوە.