"بەبێ ئاگاداری سەرۆکی پەرلەمان داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی شوورا دەکات"

سەرۆکی پەرلەمان د. یوسف محەمەد لەنوسراوێکدا رایدەگەیەنێت: جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان. بە نهێنی و بە بێ ئاگاداری سەرۆکی پەرلەمان داوا لە ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان دەکات بۆچوونیان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بخەنە ڕوو".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە سەرۆکی پەرلەمان  لە بەرامبەر ئەم کارەی جێگرەکەیدا کردوویەتی و سەربەخۆ نامەی بۆ ئەنجومەنی شورا ناردووە، ئەمڕۆ  بە ئیمزای خۆی واتە د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان و بە کیتابی ژمارە (١٥٨٦) لە بەرواری ١٧-٨-٢٠١٥ کیتابێک ئاڕاستەی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان کراوە تێیدا هاتووە، بە پێی مادەی ١٧ لە بڕگەکانی (٦،٧،٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هیچ نووسراوێک فەرمی نییە ئەگەر بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان نەگەیشتبێتە دەستان.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، بە تایبەت ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ ٢ شەممە ١٧-٨-٢٠١٥ کۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە ساز دەکرێت، بەڵام بە گەیشتنی کیتابی سەرۆکی پەرلەمان ئەو کۆبوونەوەیە و بۆچوونی ئەنجومەنی شورا دەوەستێت.

ئەم رووداوە بەدوا پەرەسەندنی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دادەنرێت لەنێو دۆسیەی پەرلەماندا کە هەمووی دوو رۆژی ماوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە ماوە.



AM:11:43:17/08/2015