دوای پێنج کاتژمێر لە کۆبوونەوە، کاتژمێر ٦ی بەیانی کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە کۆتایی هات.
چەندینجار لە کۆبوونەوەکەدا ناکۆکی لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم و دۆسیە ناروونەکان کێشە کەوتۆتە نێوان ٥ لایەنەکە. بۆ ماوەی نیو کاتژمێر گۆڕان و کۆمەڵ هۆڵی کۆبوونەوەیان جێهێشت و دوای گەڕانەوە نێو هٶڵەکە.
ناوبەناو پێوستی دەکرد ئەمەریکیەکان لەگەڵیان دوو لایەن دوو لایەن کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا برێت ماکگۆرگ و قونسڵی بەریتانیا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچوو کاتژمێر ٦ کۆتایی هات.