ئەبوكاروان: حساب بۆ هیچ هەڕەشەیەك ناكەم

‌ئەبو كاروان
سەرۆكی فراكسیۆنی حیزبی شیوعی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان روودەكات "مەهزەلەی" سیاسییە. ئاماژە بەوەش دەكات هیچ كەس ئەوی ئاگادار نەكردوەتەوە بۆ كۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆكی پەرلەمان.

ئەبو كاروان لە لێدوانێك بۆ كەناڵی (NRT) ئاماژەی بەوە كرد كە کۆبوونەوەی پەرلەمان مەھزەلەی سیاسییە‌و وتی: ئەمریکاو بەریتانیاو نەتەوەیەکگرتووەکانیش بەپێویستیان زانیوە کۆبوونەوە نەکرێت، "بەڵام ھەرزەکارانی سیاسی ھەوڵی تێکدانی ھەمووشتێک دەکەن".

سەبارەت بەو ھەڕەشانەی لێیکراوە، ئەبو کاروان وتی:"لێرەوە ڕایدەگەیەنم، حساب بۆ ھیچ ھەڕەشەیەک ناکەم و گوێ بەھیچ کەسێکیش نادەم".



PM:01:19:19/08/2015