یاساییەکان لەهەولێر بەشداری کۆبوونەوەی پێنج حیزبەکەن

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ٨/٢١ پێنج لایەنەکە جگە لە بەرپرسە حیزبییەکان، یاساییەکانی ئەو حیزبانەش بەشدارن تیایداو  مەبەستیش لێی داڕشتنی پرۆژەیەکی هاوبەشە لەسەر هەموارکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکایەتی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ داڕشتنی بنەما سەرەکییەکانی پرۆژەیەکی هاوبەشە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکی هەرێم و داڕشتنەوە دەسەڵاتەکانی بارزانی.

دوای گەڵاڵە کردنی ئەو پرۆژەیە کە بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئامادە بکرێت، دەخرێتەوە بەردەم سەرکردەکانی حیزبەکان بۆ ئەوەی گفتگۆی لەسەر بکرێت و دواتر بڕیاری لەسەر بدرێت، تا ئاراستەی پەرلەمان پەرلەمان بکرێت و لەوێ پەسەندبکرێت.
 



PM:12:21:21/08/2015