" گەنجەکەی هەولێر لای پۆلیس زیندانیەو نەرفێنراوە"

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی گەنجێک و رەخنەگرتنی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم، هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە کە ئەو گەنجە رفێنراوە، پۆلیس دەڵێت" لای ئێمەیەو زیندانە". 

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایدەگەینێت، ئەو گەجە پۆلیسەو ناوی " شیڤان ئازاد"ەو لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

لەروونکردنەوەکەی پۆلیسدا هاتووە "سەبارەت بە كەیسی پۆلیسی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر (شیڤان ئازاد) دوای ئەوەی لە لایەن بەرێوەبەرایەتیەكەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێكھات، بەپێی بڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنەكە و بە پێی ماددە (٤۳۳) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە ۱۱ لە ساڵی ۱۹٦۹، دەستگیركرا و دواتر ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی ھەولێركرا و ئێستاش ناوبراو بەندە".

بەرێوەبەرایەتی پۆلیس دەڵێن: بەداخەوە چەند دەنگۆیەك بڵاوكراوەتەوە كەوا ناوبراو رفێندراوە یاخود لێیدراوە یان ئۆتۆمبێلەكەی بردراوە، ئێمە وەكو پۆلیسی ھەولێر تەواوی ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و ڕایدەگەێنین كەوا ناوبراو لەسەر بریاری ئەنجومەنی لێكۆڵینەوەی فەرمانگەكەی خۆی دەستگیركراوە.

هەواڵی رفاندنی ئەم گەنجەی کەرەخنە لە دەسەڵات دەگرێت، دەنگدانەوەیەکی فراوانی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردوو وا یڕیارە ئەمڕۆ رێکخراوەکان لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێک بۆ ئەو پرسە سازبکەن.



AM:09:01:22/08/2015