کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکان لە سلێمانی دەستپێدەکەنەوە

لە سلێمانی لە هۆتێل گراند میلینیۆم پێنج لایەنەکە سەرلەنوێ لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ پێش نیوەرۆ دەستپێدەکات.

سپی زانیویەتی ئەگەر پارتی سووربێت لەسەر راکەی کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە سەرۆک لەناو خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، ئەوا چوار لایەنەکە رای نوێیان لەسەر ئەو پرسە هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی پارتی باس لەوە دەکەن ئەو حیزبە پرۆژەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک پێیە. 

تا ئێستا سێ کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە لەهەولێر کراوە، بەپێی لێدوانی لایەنەکان نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک و هیچ پەیپەرێک، یان رێککەوتنێک ئیمزا نەکراوە. 



AM:08:50:23/08/2015