وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، مسته‌فای سید قادر رایه‌گه‌یاند: له هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا توانرا 10 گوند له‌ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ئازادبکرێت.
له لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕی سپی، مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند : به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له سێ میحوه‌ره‌وه له باشوری که‌رکوک ده‌ستیان به‌هێرشکرد بۆ سه‌ر بنکه‌کانی چه‌کدارانی داعش و له ئه‌نجامدا توانیان 10 گوند له‌باشوری که‌رکوک ئازاد بکه‌ن.
مسته‌فای سید قادر که خۆی له‌به‌ره‌ی شه‌ره‌که بوو له باشوری که‌رکوک، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد " ده‌توانین بڵێین به‌هۆی هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ئێستا رێگای که‌رکوک – به‌غدا له‌جاران ئارامتر ده‌بێت".( ئاماژه‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش له گونده‌کانی باشوری که‌رکوک).
سه‌باره‌ت به به‌شداری هێزه عێراقییه‌کان له هێرشه‌کانی ئه‌مڕۆدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هیچ هێزێکی عێراقی جگه له پێشمه‌رگه به‌شداری هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌کردووه.