پارتی لەگەڵ سۆسیالیست‌و شیوعی کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ وەفدێکی پارتی سەردانی حیزبی سۆسیالیست دەکات و دواتریش لەگەڵ حیزبی شیوعی کۆدەبنەوە.

بەپێی میدیاکانی پارتی، وەفدەکە ئێستا لە لەگەڵ حیزبی سۆسیالیست بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانیی لە کۆبوونەوەدان.

لەدوای ٦/٢٣ میدیاکانی پارتی ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد ئەو وەفدەی پارتی سەردانی لایەنەکان دەکات مەسرور بارزانیش دەگرێتە خۆی، بەڵام دواتر دەرکەوت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی ئەو وەفدەی دەکرد و مەسرور بارزانی تیا نەبوو.

سەردانی ئەم وەفدەی ئەمرۆی پارتی لەکاتێکدایە کە سۆسیالیست هەر لەسەرەتاوە وەک هاوپەیمانی پارتی دەرکەوت، حیزبی شیوعیش سەرەتا نوێنەرەکەیان لەپەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەی ٦/٢٣ ی پەرلەمانی کرد کە پارتی بایکۆتی کرد، بەڵام دواتر نوێنەرەکەیان نەچووە کۆبوونەوەی ٨/١٩ ەوە.  
 



AM:10:15:27/08/2015