سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوانیش وه‌ک حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌ست به‌چاکسازی بکه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی له لێدوانێکی رۆژنامه‌نووسیدا داوا ده‌کات هه‌رێمیش وه‌ک حکومه‌تی به‌غداو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به‌چاکسازی بکه‌ن.
عه‌بادی ره‌خنه له‌هه‌رێم ده‌گرێت که ده‌ستیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه گرتووه، هاوکات داوا ده‌کات خوێنی نوێ به‌شداری پێ بکه‌ن له‌حکومه‌تدا.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی و رێکه‌وتنه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، عه‌بادی وتی: هه‌رێم کام بڕیار له‌قازانجی خۆیان بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێیده‌که‌ن، کامه‌شی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بێت جێبه‌جێی ناکه‌ن. عه‌بادی نموونه‌ی کارتی مۆبایل و بتڵی غازی هێنایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه جێ به‌جێی ده‌که‌ن، به‌ڵام بڕیاری چاکسازیان فه‌رمۆش کردووه.