سه‌رۆکی وه‌فدی دانوستانکاری پارتی، مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: بارزانی له‌رووی یاساییه‌وه سه‌رۆکه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێکی گۆڕان و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوو، وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی پارتیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی بۆ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شورا کرد‌و وتی: مانه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆسته‌که‌ی یاساییه. تا ئێستا هیچ کام له چوار لایه‌نه‌که ( گۆڕان و یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ) وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌و رایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورا کاتی ده‌رچوونی له‌لایه‌ن فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه ره‌تکرایه‌وه‌و به‌پێی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش له‌دوای 8/20 بارزانی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ته‌واوبووه‌و په‌رله‌مانیش بۆی نوێنه‌کردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ به سپی راگه‌یاند" ئه‌گه‌ر پارتی بڕوای وایه که له‌رووی یاساییه‌وه بارزانی له‌دوای 8/20 سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه، جا بۆ به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆکانی پێج لایه‌نه‌که له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، چیان داوه له‌م سه‌رئێشه‌یه".