دەمیرتاش: كورد بێجگە لەسەربەخۆیی هەڵبژاردنێكی دیكەی نەماوە

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان لە وتەیەكدا لە نەمسا رایگەیاند: كورد لە ئێستادا هیچ رێگە چارەیەكی بێجگە لەسەربەخۆیی نەماوە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی تودەی زەمان، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە لە میانەی خۆپیشاندانێكدا لەڤیەنای پایتەختی نەمسا، بە ئاماژە بەوەی كە حكومەتی توركیا رێگەی بە چەندین ئەندامی حیزبەكەی نەداوە سەردانی ناوچەی هەكاری بكەن، وتی: لەو ناوچەیە كۆمەڵكوژی كوردان كراوە‌و نوێنەرانی ئێمە دەیانەوێت بۆ لێكۆڵینەوە سەردانی ناوچەی پۆكسەكوا لە پارێزگای هەكاری بكەن، بەڵام حكومەتی توركیا لێگرە.

دەمریتاش وتی: "نوێنەرانی ئێمە 90%ی دەنگەكانی پارێزگای هەكارییان بەدەست هێناوە، بەڵام پارێزگاری هەكاری رێگە بە سەردانكردنی نوێنەرانی هەدەپە نادات. ئێستا من پرسیار دەكەم چ رێگاچارەیەك بۆ كورد ماوە بێجگە لەسەربەخۆیی؟".



PM:02:56:29/08/2015