نهێنی ترسناک لە رووداوی ئۆتۆمبیلەکەی نەمسا ئاشکرا دەبێت کە ٧١ تەرمەکەی تیابوو

دەزگاکانی راگەیاندن لە ئەوروپا ئەو ئۆتۆمبیلەی لەنەمسا ٧١ هاوڵاتی تیا مردبوو بە " ئۆتۆمبیلی مەرگ ناودەبەن" و زانیاری مەترسیداری لەسەر بڵاودەکەنەوە.

ئاژانسی ئەڵمانیا بلآویکردەوە ئەو ئۆتۆمبیلە کە ٥٩ پیاو و ٨ ژن و چوار مناڵی تیابوو، لەکاتی داگرتنی تەرمەکاندا رێگا لە رۆژنامەنووسان گیراوە کە رووپێوی رووداوەکە بکەن، بەڵام لەرێگای پۆلیسەوە چەند وێنەیەک دزەی کردووە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو تەرمانە بە زیندووی لەناو ئەو ئۆتۆمبیلەدا نەخنکاون، چونکە تا سەقفی ئۆتۆمبیلەکە تەرمی تیابووەو تەرمەکان کۆن و نوێن، پۆلیسیش تا ئێستا هیچ روونکردنەوەی نەداوە.
پۆلیسی نەمسا تا ئێستا لەسەر رووداوە رایگەیاندووە گروپێكی بولگاری-هەنگاری ئەو کارەیان کردووەو چوار کەسیان لێدەستگیرکراوەو خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە لوبنانیەو شۆفێرەکە ئەفغانیە.

لێکۆڵەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەرجەمی ئەو پەنابەرانە رفێنراون، دواتر كوژراون و ئەندامەکانی جەستەیان دەرهێنراوەو فرۆشروان و ئەو تۆڕەش ئەو کارەکی کردووە بەبازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەناسرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژانی رابردوودا باس لە دیارنەمانی مناڵان دەکرێت لە کەمپەکانی نەمسا کە پێدەچیت رفێنرابن و بازرگانیان پێوە کرابێت.
هەفتەی رابردوو لەناو ئۆتۆمبیلێکدا لەنەمسا ٧١ تەرمی تیا دۆزرایەوەو ئەو رووداوە هەموو جیهانی هەژاند.



AM:09:12:30/08/2015